جۆسێپ ماریا باتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند كه ئیداره‌ی یانه‌كه له ئێستاوه خۆی بۆ قۆناغی دوای لیۆنێل مێسی ئاماده‌ده‌كات و به دوای جێگره‌وه‌یه‌كی گونجاو ده‌گه‌ڕێن تا له ئاینده‌دا شوێنی ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه بگرێته‌وه
بارتۆمیۆ له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئێس ئێن تی ڤی ئاشكرای كرد كه مێسی هێشتا له توانایه‌كی به‌رز دایه‌و له چه‌ند ساڵی داهاتوودا به كاپتنی بارسا ده‌مێنێته‌وه، سه‌رۆكی یانه كاتالۆنیه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه كه گرێبه‌ستی مێسی له‌گه‌ڵ بلاوگڕانا له ساڵی دووهه‌زاروبیستویه‌ك ته‌واوده‌بێت، بۆیه ئێستا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه ده‌خه‌نه‌گه‌ڕو ده‌یانه‌وێت زامنی مانه‌وه‌ی مێسی تا كۆتایی كاروانی وه‌رزشی خۆی له ڕیزی یانه‌كه بكه‌ن
بارتۆمیۆ دڵنیایی خۆشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی مێسی له دوای وازهێنانیشی له یاریكردن په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسا ناپچڕێنێت، سه‌باره‌ت به قۆناغی دوای مێسی، سه‌رۆكی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند كه یاریزانی لاوی دیكه له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا له قۆناغی پێگه‌یاندن دان و ده‌كرێت له ئاینده‌دا سوودیان لێوه‌ربگیرێت، هه‌روه‌ها پۆلێك یاریزانی لێهاتوو له ئه‌كادیمیای لاماسیا دان و ئه‌وانیش خه‌ون به‌وه ده‌بینین له تیپی یه‌كه‌می بارسا یاری بكه‌ن
جێگای باسه مێسی ته‌مه‌ن سیی و دوو ساڵ گۆڵكاری مێژوویی بارسێلۆنایه به شه‌ش سه‌دو نۆ گۆڵ و سیی و چوار نازناویشی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێناوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.