قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت؛ ئامانجی لیژنه هاوبه‌شه‌كان پابه‌ندبوونی شوێنه‌كانه به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌ك سزادانی كاسبكاران ده‌شڵێت؛ قورسترین بڕیار روبه‌روكردنه‌وه‌ی شوێنێكه به‌یاسا.
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه بۆ كاره‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2019.11.10 ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌دیوانی قائیمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی سنوری قائیمقامیه‌ت كۆبووه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند؛ پێویسته رۆژانه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی لیژنه‌كه و له‌سنوری قائیمقامیه‌تی سلێمانی لیژنه‌كان سه‌ردانی دوكان وبازاڕه‌كان بكه‌ن، نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌كانیش به‌پێی پسپۆڕیه‌كه‌ی خۆی پشكنین بۆ ئه‌وكاڵاوشمه‌ك و خزمه‌تگوزاریانه بكات پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان ده‌كرێت.
وتی؛ به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی لیژنه‌كان رۆژانه كاروچالاكیه‌كانی خۆیانی تێدا ده‌نوسن و پێشكه‌شی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی ده‌كه‌ن ده‌ركه‌وتووه به‌شێكی زۆری سه‌رپێچی دوكان و بازاڕ و شوێنه‌كان كه‌مته‌رخه‌می خاوه‌ن شوێنه‌كه وئه‌و كه‌سانه‌یه كاری تێداده‌كه‌ن نه‌ك چاوچنۆكی.
وتیشی؛ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان پێكهێنراوه تا له‌رێی لیژنه‌كانه‌وه قائیمقامیه‌ت شوێنه‌كان پابه‌ند به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بكات نه‌ك سزادانی كاسبكاران و روبه‌روكردنه‌وه‌یان به‌یاسا.
ئاوات محه‌مه‌د، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد؛ له‌ماوه‌ی كاركردندا وه‌ك قائیمقامی سلێمانی قورسترین بڕیار به‌لای ئێمه‌وه داخستن یان روبه‌روكردنه‌وه‌ی شوێنێكه به‌یاسا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.