به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیلێكی میرییه‌وه دوو كه‌س بریندار بوون.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: كاتژمێر 1:40 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له سنووری ناحیه‌ی مه‌یدان له‌سه‌ر ڕێگــای (سه‌رته‌ك بۆ ده‌ربه‌ندیخان ) نزیك گــوندی ژاڵهنـــاو ، ئۆتۆمبیلێكی میری له جۆری (نیسان پیك اب ده‌بڵی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گه‌شت و گوزار ) وه‌رگه‌ڕاو به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كران بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر .


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.