ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێدوانى بۆ پێگه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى ورده‌كاریی بڕیاری ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری تاكسی له‌هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕو و وتی "هه‌ر پارێزگایه‌ك لۆگۆی تاكسی تایبه‌ت به خۆی ده‌بێت كه له پارێزگایه‌كی دیكه ناچێت، شۆفێرانی تاكسی ده‌چنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان و فۆرمێك وه‌رده‌گرن كه به فۆرمی زانیاریی ناسراوه و تێیدا سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی خۆی پڕده‌كاته‌وه، دواتر ده‌چێته بنكه‌ی ئاسایشی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی و ئاسایش تێبینی خۆی له‌لایه‌نی ئه‌منییه‌وه له‌سه‌ر شۆفێره‌كه ده‌نوسێت، پاشان ئه‌و شۆفێره ده‌چێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌ی تاوان، له‌وێش دوای ئه‌وه‌ی سه‌لمێندرا ئه‌و شۆفێره له‌ڕووی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگاكه‌ی خۆی ده‌كه‌ن".
وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن راشیگه‌یاندووه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره‌كان، شۆفێری تاكسییه‌كه ده‌نێرنه لای ئه‌و كۆمپانیایه لۆگۆی تاكسیه‌كان دابینده‌كات، له‌وێش كارتی زانیاریی بۆ دروستده‌كرێت كه وێنه‌ی شۆفێره‌كه، ژماره‌ی مۆبایلی شۆفێره‌كه و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش نوسراوه، به‌هه‌مان شێوه له‌كوشنی پشته‌وه‌ش هه‌مان زانیاریی هه‌یه و جێگیركراوه، كه گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه‌س ناتوانێت تاكسی كه‌سی دیكه به‌ركاربهێنێت".
ده‌شلێت ، له‌باره‌ی واده‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن وتی، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ده‌بێت بڕیاره‌كه جێبه‌جێبكرێت، دوای ئه‌و واده‌یه‌ش هه‌ر شۆفێرێك ئه‌و كارتی زانیارییه‌ی نه‌بو هه‌روه‌ها لۆگۆی وه‌رنه‌گرتبوو، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی هاتووچۆوه ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئانۆ جه‌وهه‌ر له‌باره‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی كاری تاكسی له فه‌رمانبه‌ران ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، "دوای شه‌ش مانگ سه‌رجه‌م فۆرمه‌كان ده‌كه‌ینه داتابه‌یسێك، پاشان ئه‌و داتایه پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش به‌راوردی پێده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ داتابه‌یسی خۆیان، ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر لێكچوون هه‌بوو، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ناوه‌كه ده‌رده‌هێنرێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.