خۆپیشاندانەکانی عێراق تادێت فراوانتر دەبێت و هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللە هەوڵی کۆتاییهێنانی دەدەن و تاوەکو ئێستاش سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
عەلی ئەکرەم بەیاتی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاماری نوێی قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی راگەیاند و بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی، ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکان لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری رابردووەوە گەیشتووەتە 301 کوژراو و زیاتر لە 15 هەزار بریندار.
ئەم ئامارە ئەو دوو کوژراوەشی تێدایە کە هەینی رابردوو لە خۆپیشاندانەکانی بەسرە کوژران.
وتەبێژی سەدر ئەو (كوشتارگانەی) دژ خۆپیشاندەران دەكرێت بە تاوانی گەورە ناودەبات
رۆژى دووى تشرینى یەکەمى مانگى رابردوو، لە بەغدا و بەشێک لە پارێزگاکانى باشوور و ناوەڕاستى عێراق، خۆپیشاندانى هاووڵاتیان لە دژى گەندەڵى و خراپیی سیستمى حکومڕانى دەستیپێکرد و داواى هەڵوەشاندنەوەى حکومەت و ئەنجامدانى چاکسازى خێرایان بەرزکردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.