وه‌زاره‌تی كاره‌با، ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ وه‌رزی زستان كردووه و پلانیان هه‌یه كاتی پێدانی كاره‌با به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو باشتر بێت.
ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ وه‌رزی زستان كردووه و پلانیان هه‌یه كاتی پێدانی كاره‌با به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو زیاتر بكه‌ن.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، باشتری لایه‌نی زانستی بۆ پێدانی كاتی كاره‌با و نه‌هێشتنی زێده‌ڕۆیی و رێگری كردن له به‌هه‌ده‌ردانی كاره‌با، پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌كه كه ئێستا چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌باره‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با گوتی: به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ شوێنه گشتیه‌كان و ماڵان به‌رێوه‌ده‌چێت له ئێستاش به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.