بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه له پارێزگای هه‌ولێر دوو پڕۆژه‌ی كاره‌با بكرێنه‌وه و وه‌زاره‌تی كاره‌باش رایده‌گه‌یه‌نێت، كردنه‌ویه ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بارزۆری سه‌ر فیده‌ره‌كان و تۆڕه‌كانی كاره‌با ده‌بێت.
لە ژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و بە ئامادەبوونی دكتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دوو پڕۆژه‌ی كاره‌با دەكرێتەوە.
سبەینێ رێكەوتی 11/11/2019 كاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی لەگرد جوتیار وێستگەی گۆڕینی كارەبا (گرد جوتیار) دەكرێتەوە ، هەر هەمان رۆژ كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێر وێستگەی گۆڕینی عەنكاوە لەسەر 110 مەتری تەنیش چوارڕیانی عەنكاوە دەكرێتەوە، ئەم دوو وێستگەیە رۆڵێكی گرنگی لەكەمكردنەوەی بارزۆری سەر فیدرەكان و توڕەكانی كارەبا لەتەواوی ئەو ناوچەیە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.