وه‌زیری پێشمه‌رگه، رۆڵی رێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رز ده‌نرخێنێت، هاوكات راشیده‌گه‌ینێت : ده‌رگای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام كراوه‌یه به‌ڕووی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پشتیوانی پڕۆژه‌و به‌رنامه‌كانیان ده‌كه‌ین.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم بڵاوی كرده‌وه كه شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ (CDH) رێكخراوی به‌هاناوه‌چوونی نێوده‌وڵه‌تی كۆبۆوه.
راشیدهگهیهنن ، شاندی هێڤنهر، سه‌رۆكی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی (CDH) ستایشی خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه شه‌ڕی مانه‌وه‌ی دیموكراسی و ئاشتی له جیهاندا كرد. وتیشی: له‌م روانگه‌یه‌وه پلان و پرۆژه‌ی جۆراوجۆرمان بۆ پێشمه‌رگه ئاماده‌یه و ده‌مانه‌وێت له‌رووی مرۆیی و پێداویستی پزیشكیه‌وه هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ین.
لهكۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، وه‌زیری پێشمه‌رگه، پێزانینی خۆی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه مرۆییه‌كان دووپاتكرده‌وه و راشیگه‌یاند: له‌پاڵ ئه‌ركی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه، به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین، كه ببینه بازنه‌یه‌كی فراوانتر له پاراستنی چه‌مكه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئاشتی له ناوچه‌كه و جیهاندا.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.