بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوو دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە لەشاری هەولێرەوە هێنرابووە شاری سلێمانی بە مەبەستی ساغكردنەوەی .
بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كردهوه كه دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە شاری هەولێر سكاڵای تۆمار كرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێ براوە ، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت كە ئۆتۆمبێلەكە بەرەو شاری سلێمانی دەهێنرێت بەمەبەستی فرۆشتنی ، دەستبەجێ مەفرەزەكان پۆلیس گەیشتنە شوێنی مەبەست و توانرا لە گەڕەكی تاسڵوجە لەشاری سلێمانی شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا .
راشیدهگهیهنن ، لەئێستادا و لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان دۆسیەكە ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر دەكرێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.