سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه و به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر وێستگەی به‌رهه‌مهێنانی كارەبای سی و سێ بۆ یازده كه‌ی ڤی له گرد جووتیاری هه‌ولێر كرایه‌وه.
له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نووسان وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌م وێستگه‌ی كاره‌بایه ده‌توانێت بڕی 63 مێگاوات كاره‌با بۆ ناوچه‌كه دابین ده‌كات.
وتیشی پڕۆژه‌كه به گوژمه‌ی سێ ملیۆن و 814 هه‌زار دۆلار و له لایه‌ن كۆمپانیای مه‌لیكی لوبنانییه‌وه ته‌واو كراوه.
ئاشكراشی كرد هه‌ر ئه‌مڕۆ وێستگەی گۆڕینی کارەبای عەنكاوە لەسەر جادەی 100 مەتری و لە تەنیشت چوارڕێیانی عەنكاوە دەكرێتەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.