به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه كه‌ئافره‌تێك لە ماڵە ڪەی خۆی لە ناحیەی حاجیاوا بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک لە لایەن هاوسەرەڪەیەوە بریندارکرا.
پۆلیسی راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت ، دوای ڕووداوی تەقە ڪردنەڪە دەست بەجێ هێزەڪانمان لە بنڪەی پۆلیسی ماڪۆك گەیشتنە شوێنی ڕووداوەڪە، بریندارە ڪە بەڕێڪرا بۆنەخۆشخانە گەشتی ڕانیە و دوای چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانە گەڕایەوە ماڵەوە.
پۆلیسى راپه‌رین ده‌شڵێت ، ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر و بە وتەی ئافره‌ته‌كه ڕوداوەکە لەکاتێکدابووە لەماڵەکەی خۆیان لەگەڵ هاوسەرەکەی لەسەر کێشەیەکی نێوان خۆیان لێیان بووە بە دەمەقاڵێ و هاوسەرەکەی دوو فیشەکی تەقاندوە بەر دەستی ئافره‌ته‌كه‌ى کەوتووە.
له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە ، دوای ڕوداوی تەقەکردنەکە هاوسەری ئافره‌ته‌كه خۆی ڕادەستی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک کرد. ئافره‌ت و مێردەکەش تەمەنیان لەسەروی هەژدەساڵە و دانیشتوی ناحیەی حاجیاوان.
له‌كۆتادا پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت ، بە بڕیاری دادوەر هاوسەری ئافره‌ته‌كه بە پێی مادەی 31/405 لە یاسای سزادانی عێڕاقی ڕاگیرا و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.