خانزاد مام وسوو، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگهیاند دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی وەزارەتی داراییمان كرد و داوای هەیكەلی ئەنجومەن و یەكەی ژمێریاریمان كرد، كە ماوەی چوار ساڵە نیمانە، وەزیری دارایی رەزامەندیی دەربڕی و نووسراوێكی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد، كە لەوێش پەسەند كراوە و بۆ وەزارەتی دارایی گەڕێندراوەتەوە و كۆپییەكیش بۆ ئێمە رەوانە كراوە، بۆیە بە زوویی دەست بە دامەزراندنیان دەكرێت.
جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی راشیدهگهێنێت ، هەیكەلی نوێی ئەنجومەنەكان دادەنرێت و یەكەی ژمێریاریشی بۆ دادەمەزرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا بودجەمان بۆ دیاری نەكراوە لەگەڵ فەرمانبەر بۆ ئەنجومەنەكان.
دهشڵێت ، لە كابینەی پێشوودا رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی هەیكەلی نوێی ئەنجومەنەكان و یەكەی ژمێریاری درا، بەڵام بە هۆی قەیرانی داراییەوە ئەوكات جێبەجێ نەكرا و ئێستا جێبەجێ دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.