ژیان و ئه‌زموونه‌كانی باراك ئۆباما، له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری نووسینه‌كانی، بۆ توێژی گه‌نجان ده‌كرێت ببێته سه‌رچاوه‌ی وزه و ئیلهام، ئه‌مه ڕای بووه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئۆباما له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، هه‌ر بۆیه ئێستا ڕێكخروای گه‌نجان، كۆڕ و سیمنیار بۆ باراك ئۆباما ساز ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی باس له دیدگا و بۆچوون و ئه‌زموونی خۆی بۆ گه‌نجان بكات.
چۆن گه‌نجێكی ڕه‌شپێست، توانیی ڕێگه‌یه‌كی سه‌خت ببڕێت و بگات به به‌رزترین پۆستی جیهان؟ هه‌ر ئه‌م چۆن گه‌نجێكی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقاییه بوو به هێمایه‌ك بۆ كۆڵنه‌دان و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر مه‌حاڵدا؟ تێكۆشان و كۆڵنه‌دانی هه‌ردوو ئۆباما، باراك و میشێلی هاوسه‌ر، بوون به نموونه‌یه‌كی ئیلهامبه‌خش بۆ لاوان به‌گشتی و بۆ لاوانی ڕه‌شپێست به‌تایبه‌تی. ئه‌م بۆچوونه‌م ده‌نووسم، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم، كه به‌شبه‌حاڵی خۆم، وه‌كوو خه‌ڵكێكی تر، له‌گه‌ڵ گه‌لێ لایه‌نی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆبامادا نه‌بووم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه له‌م وتاره‌دا، ژیان و تێكۆشانی ئۆبامایه، دیدگای ئه‌و سه‌ركرده سیاسییه ڕۆشنبیره‌یه، وه‌ك نموونه‌یه‌كی پرشنگدار و بگره ناوازه‌ی جیهانی سیاسه‌تی ئه‌مڕۆ، خۆی بۆ مرۆڤایه‌تی سه‌لماند.
كه كتێبه‌كانی ئۆبامام ده‌خوێندنه‌وه، به خۆمم ده‌گوت، بریا ئه‌م پیاوه له‌وه‌ش زیاتر ڕووی ده‌می له گه‌نجان كردبا، خۆزگه ئه‌زموونی هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆی بۆ گه‌نجان دهگێڕاوهیه، بریا كتێبێكی ده‌باره‌ی ئه‌زموونی خۆی بۆ گه‌نجان ده‌نووسی، تاكوو لاوان له‌وه بگه‌ن، كه به‌رامبه‌ر به گه‌یشتن به خواست و ئامانج و مه‌به‌ست، وشه‌ی مه‌حاڵ و ئاسته‌نگ و كۆسپ و له‌مپه‌ر خۆیان ناگرن و هه‌ره‌س دێنن.
هێشتا ئه‌ستێره‌ی ئۆباما تازه ده‌دره‌وشایه‌وه، من بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه، كه پێویسته ئه‌زموونی خۆی، تێكۆشانی خۆی، به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی، كه ده‌هاتنه سه‌ر رێگه‌ی، بۆ لاوان بگێڕێته‌وه، هه‌ر به‌و شێوازه جوانه‌ی، كه له نووسیندا هه‌یه‌تی، به‌و ته‌كنیكه نایابه‌ی، كه له گێڕانه‌وه‌دا هه‌یه‌تی. به‌ڕاستی ئۆباما خاوه‌نی ته‌كنیكێكی تایبه‌ته له حیكایه‌تخوانی و وتاربێژیدا، ئه‌مه جگه له جیهابینی و دیدی قووڵی مرۆڤانه‌ی كه له‌لای هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارێك به‌دی ناكرێت.
كه‌م كه‌س به ئه‌ندازه‌ی بیل كلینتۆن، گوزاره‌ی له هه‌ست و سۆز و ڕاستگۆیی ئۆباما كردووه، كاتێك له بانگاشه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئۆبامادا گوتی: ”ئۆباما به ڕواڵه‌ت كه‌سێكی سارد ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام دڵێكی گه‌رمی هه‌یه و بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌سووتێت“.

مایه‌ی خۆشحاڵییه، كه ئۆباما له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا، سه‌رقاڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه و دیداره له‌گه‌ڵ گه‌نجان و بۆ گه‌نجان.
ئۆباما به‌رله‌وه‌ی ببێت به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانی له ڕۆڵی لاوان تێده‌گه‌یشت، بۆیه پرۆگرامی تایبه‌تی هه‌بوو بۆ لاوان، كاتێكیش، كه له ترۆپكی ده‌سه‌ڵاتدا بوو، ئه‌جێندای ئه‌و وه‌كوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ لاوانی وڵاته‌كه‌ی به‌تایبه‌تی و بۆ لاوانی جیهان به‌گشتی، یه‌كێك بوو له ستراتیژه‌كانی له سیاسه‌تدا. هێشتا له سه‌ره‌تای حوكمڕانیدا بوو، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده گه‌نجه‌كانی جیهاندا ساز كرد، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌كوو خۆی ده‌ڵێت، دركی به‌وه كرد، كه لاوان له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا تووشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی، كه له وڵاته‌كانیاندا ناتوانن دیموكراتییانه و به‌كراوه‌یی ناڕه‌زایی ده‌ببڕن و پرۆتیست بكه‌ن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ند، هه‌ندێك جار بگره ژیانیشان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌كوو خۆی ده‌ڵێت، پێم گوتن، له دۆخێكی له‌م جۆره‌دا، هه‌وڵ بده‌ن له یه‌كدی و له جیهان دامه‌بڕێن و گۆشه‌گیر مه‌بن، هه‌وڵ بده‌ن له یه‌كێك له ڕێكخراوه جیهانییه‌كان ببن به ئه‌ندام، چونكه ئه‌گه‌ر تووشی كێشه ببن، یان ژیانتان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وكات ئه‌و ڕێكخراوانه ده‌توانن داكۆكیتان لێ بكه‌ن، ده‌توانن جیهان ئاگادار بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی تر پشتگیریتان لێ بكه‌ن و له‌بری ئێوه ده‌نگ به‌رز بكه‌نه‌وه. ئۆباما ئه‌م نموونه‌یه‌ی له‌سه‌ر ڤێتنام هێنایه‌وه، به‌ڵام له واقیعی خۆی و هاووڵاتییه‌كانی خۆیه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه گرنگه كرد، خاڵێكه، كه بۆ لاوانی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانی سێیه‌میش ده‌گونجێت.
له یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كاندا ئۆباما داوا له لاوان ده‌كات، كه له ڕایهكانیاندا ئه‌وه‌نده توند نه‌بن و حوكمی ڕه‌ش و سپی نه‌ده‌ن، گه‌نجان پێویسته له‌وه تێبگه‌ن، كه سیاسه‌تمه‌داران و مرۆڤ به‌گشتی، ئه‌وانه‌ی كار بۆ ئاشته‌وایی ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش هه‌ڵه ده‌كه‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه بۆ ئاشته‌وایی كار ده‌كه‌ن، ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
ئۆباما له چه‌ندین وتاریدا بۆ گه‌نجان، جه‌خت له‌سه‌ر بایه‌خی كۆنتاكبهستن و كاری هه‌ره‌وه‌زی و هاوئاهه‌نگیی ده‌كات. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و هزرانه‌ی، كه ئۆباما بایه‌خه‌كه‌ی له ئه‌زموونی خۆیه‌وه بۆ گه‌نجانی ئه‌مڕۆ دووپات ده‌كاته‌وه.
ن/ د.فازڵ جاف
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.