په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازى یاساى پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان و پێشنیازه یاسای بیمه‌ی كشتوكاڵی خوێندنەوەى یەکەمیان بۆ ده‌كات.
په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنیازی چه‌ند یاسا و بڕیارێك ده‌كات، یه‌كێك له‌وانه‌ش بڕیاری دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌سته له‌هه‌رێمی كوردستان.
هەر لە دانیشتنەکەد، پەرلەمان خوێندنەوەى یەکەم بۆ پێشنیازە یاساى (دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان) دەکات.
هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، راپۆرتێك له‌سه‌ر دووباره ته‌عریبكردنی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و مه‌ترسیه‌كانی هه‌مواری ده‌ستوری عێراق ده‌خاته‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.