موقته‌دا سه‌در ،رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ھۆشداری دایه ئه‌مریكا له سواربوونی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له عێراق، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی داواكردنی بۆ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا رایگه‌یاندووه: ئه‌مریكای داگیركا‌ر جارێكی تر ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی وڵاتانی تر وه‌رده‌دات.
سه‌در له تویته‌كه‌یدا په‌یامێكی ئاراسته‌ی واشنتۆن كردووه و نوسیویه‌تی: عێراق، عێراقی گه‌له‌كه‌یه‌تی.. ھه‌ر ئه‌وان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان ده‌ده‌ن. ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباره‌كانمان راگرن، عێراق كه‌سانێكی گه‌وره‌ی ھه‌یه كه ده‌توانن پارێزگاری لێبكه‌ن و پێویستیان به‌ده‌ستێوه‌ردانی ئێوه و كه‌سانی تریش نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌گه‌ر داوای ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش بكه‌ن، ئه‌وكات بێده‌نگ نابن ئه‌گه‌ر به‌چاودێری ئه‌مریكا بێت، ھه‌روه‌ھا رێگاش ناده‌ن ئه‌مریكا سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بێت و عێراق ھاوشێوه‌ی سووریا بكاته گۆڕه‌پانی ململانێی لایه‌نی دیكه.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ھه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردووه كه "ئه‌گه‌ر واشنتۆن جارێكی دیكه ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربدات، ئه‌وه ده‌بێته كۆتایی بوونی ئه‌و ( له‌عێراق) له‌رێگه‌ی خۆپیشاندانی ملیۆنی خه‌ڵكانی ناڕازی، ئه‌وه‌ش به‌فه‌رمانێكی راسته‌وخۆی ئێمه.
ئه‌م تویته‌ی موقته‌دا سه‌در، دوای داواكارییه‌كی كۆشكی سپی ئه‌مریكا دێت، كه‌دوێنێ دووشه‌ممه داوای ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و راگرتنی توندوتیژییه‌كانی دژی خۆپیشانده‌ران له عێراق كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.