سه‌رایا قودس باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی رایگه‌یاند له وه‌ڵامی كوژرانی سه‌ركرده له‌و بزووتنه‌وه، به‌ها به‌و عه‌تا، به ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك ژماره‌یه‌ك شاری ئیسرائیلیان بۆردومانكردووه له‌نێویاندا شاری ته‌لئه‌بیب.
هاوكات سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، هاوكات له‌گه‌ڵ ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك له كه‌رتی غه‌ززه‌وه، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل لێدراوه كه شاری ته‌لئه‌بیب له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ی "Israel Hayom" بڵاویكرده‌وه كه هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی مووشه‌كی ئیسرائیل ناسراو به (گومه‌زی ئاسنین) ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له ئاسمانی ته‌لئه‌بیب تێكشكاندووه كه له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاراسته كرابوون.
پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو كه له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانیان بۆسه‌ر ماڵێك له رۆژهه‌ڵاتی شاری غه‌ززه، سه‌ركرده له سه‌رایا قودس باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی، به‌ها ئه‌بو عه‌تا له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی كوژراون.
لای خۆیه‌وه سه‌رایا قودس هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردبوویهوه و رایگه‌یاندبوو كه له هێرشێكی سوپای ئیسرائیل‌دا له رۆژهه‌ڵاتی شاری غه‌ززه، به‌ها ئه‌بو عه‌تا له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی كوژراون.
سه‌رایا قودس له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیكردبوویه‌وه كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كوژرانی به‌ها ئه‌بو عه‌تا به‌جۆرێك ده‌بێت كه سنووری بۆ نابێت، دوژمن به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌نجامی ئه‌و تاوانه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.