له كه‌مپی ئاواره‌كانی كه‌به‌رتوو 2 له شاری دهۆك، باوكێك به هه‌ڵه كۆتایی به ژیانی كچه‌كه‌ی هێنا.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه په‌روه‌ر مه‌حه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كه‌مپی ئاواره‌كانی كه‌به‌رتوو2 له شاری دهۆك باوكێك به ئۆتۆمبیل له كچه ته‌مه‌ن 3 ساڵانه‌كه‌ی ده‌دات و به‌هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ كچه‌كه‌ی گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و پیاوه خه‌ڵكی گرعزێره و ماوه‌ی 4 ساڵه وه‌ك ئاواره له كه‌مپی ئاواره‌كانی كه‌به‌رتوو2 نیشته‌جێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.