سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوڕات بپچڕێنی و نیمچه ده‌وڵه‌تێك دابمه‌زرێنێ.
لاڤرۆف له‌میانه‌ی كۆڕبه‌ندی ئاشتی له پاریس گووتی: ئه‌وان(ئه‌مریكا) له‌پێناو دامه‌زراندنی نیمچه ده‌وڵه‌تێك ، هه‌موو شتێك له كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات ده‌كه‌ن و داوا له وڵاتانی كه‌نداو ده‌كه‌ن وه‌به‌رهێنانی گه‌وره بۆ دامه‌زراندنی ئیداره‌ی خۆجێی بكه‌ن ،چونكه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات- كورده‌كان، هێزێكن بۆ پاراستنی گه‌ل و ئه‌وانی دیكه، ئه‌م نیه‌ته‌ش روونه كه ده‌یانه‌وێ ئه‌م به‌شه‌ی سووریا دابڕێنن، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی نه‌وتی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.