کاروانە سەربازییەکەی تورکیا، لەکاتی تێپەڕبوونیان لە گوندەکانی کۆبانێ تەقە لە ژمارەیەک هاووڵاتیی دەکەن و ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی شەهید و بریندار دەکەن.
ئاژانسی هاوارنیوز ئەمڕۆ سێشەممە 12-11-2019 بڵاویكردووەتەوە، لەئاكامی دەستدڕێژی گولـلەی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا و سوپای تورك، كە گەڕانی هاوبەشیان هەیە لەرۆژئاوای كوردستان، ژمارەیەك هاووڵاتی سیڤیل شەهیدبوون و رۆژنامەنووسێكیش برینداربوون.
ئاژانسەكە بڵاویكردووەتەوە: لە گوندی كۆرپینگارێ سەربە كۆبانێ، گەڕانی هاوبەشی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا و سوپای داگیركەری تورك، خەڵكی مەدەنی كە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین هاتبوون، دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و ئوتۆمبێلێكی كەناڵی ژن تیڤیشیان شێلا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.