Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:46

لاڤرۆڤ: ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت نیمچە دەوڵەتێک بۆ کوردەکان لە رۆژهەڵاتی فورات دروست بکات

رووسیا داوا لە حکومەتی سووریا و هەموو لایەنەکان دەکات هەماهەنگ بن
کوردستان TV
100%


سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەمیانەی کۆبونەوەی ئاشتی لە پاریس رایگەیاند" ئەمریکا بە پشتبەستن بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەیەوێت دەسەڵاتێکی نیمچە دەوڵەتی لە رۆژهەڵاتی فورات بۆ پاراستنی کوردەکانی رۆژئاوا و کەمایەتیە نەتەوایەتیەکانی دیکەی ئەو ناوچانە دروست بكات.

وتیشی، واشنتن ویستی خۆی ناشارێتەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی کێڵگە نەوتیەکانی ئەو ناوچەیە، داوای لە وڵاتانی کەنداویش کردوە، کە وەبەرهێنان بکەن لەو ناوچەیەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، رووسیا داوا لەحکومەتی سووریا و هەموو لایەنەکان دەکات هەماهەنگ بن لە بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری سووریا و ئاسانکاری بکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەی ئارام و گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ ناوچەکە.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.