Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 08:23

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی دا

نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، بەیاننامەیه‌كى ڕاگەیاند
کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ، سێشەممە (١٢/١١/٢٠١٩)، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دوا بخرێت.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی بۆ کاتێکی نادیار دا.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەیشی ڕایگەیاند، کە دەبێ پرۆژەیاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.

پێشتر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاری کردبوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.