ئەیاد عەلاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند ئەگەر ئەو كەسانەی تۆمەتبارن بە كوشتنی خۆپیشاندەران بە ئاشكرا دادگایی نەكرێن پەنا دەبەنە بەردەم دادگای نێودەوڵەتی.
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نشیتیمانی له تویتێكدا رایگه‌یاندوه،"په‌نا بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌ین و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بكوژانی خۆپیشانده‌رانی عێراق به ئاشكرا دادگایی نه‌كرێن.
ئه‌یاد عه‌لاوی نوسیویشیه‌تی: ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌له دادوه‌ری هه‌بێت.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه‌وه كه له سه‌ره‌تای مانگی رابردووه‌وه ده‌ستیان پێكرد، زیاتر له 300 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.