كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 13 ى 11 ى 2019 ، دانیشتنى ژماره 7 ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان به‌رێوه‌ده‌چێت
له‌راگه‌یاندراوێكدا ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه به‌پێی حوكمی ماده‌ى (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و برگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا بڕیاردرا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئه‌مرۆ چوارشه‌مه به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى خواره‌وه به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (79 و 80 و 82)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
1 – پێشنیازی یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
2 - پێشنیازی یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
3 - پێشنیازه‌یاسای (بیمه‌ی كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
4 - پێشنیازه‌بڕیارى (دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان).
دووه‌م: دانان و ئالوگۆڕكردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و پێكهێنانی (4) لیژنه‌ی هه‌میشه‌ییی په‌رله‌مان به‌پێی ماده‌كانی (28، 29، 34) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
سێیه‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانتارانه‌ی خواره‌وه به‌پێی خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ى (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق:
1 - بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (جوان یونس رۆژبه‌یانی) په‌یوه‌ست به دووباره ته‌عریبكردن و مه‌ترسیی هه‌مواركردنه‌وه‌ى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراق.
2 - بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (كاروان عبدالرحمن عبدالله) په‌یوه‌ست به پرسی چۆنیه‌تیی شه‌فافكردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.