كاتژمێر 9 ى به‌یانى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجامدا و چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد
سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای عێراق كێشه و پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا تاوتوێ ده‌كات
سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ 3 سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق پرسى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوری عێراقیش تاوتوێ ده‌كات تا له هه‌ر ههموارێكدا بیر له ده‌ستبردن بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێته‌وه
نێچیرڤان بارزانی له‌به‌غدا زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ى ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای عێراق ده‌بێت و هه‌ر یه‌كه له جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ، مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم ، فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ریی ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.