لێژنەی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لهپهرلهمانى كوردستان بڵاوی كردهوه كه بەمەبەستی دانانی پلانی سترتیژی بۆ لێژنەکەیان و بە دواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی،لێژنەكه بە سەرپەرشتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە و جێگری سەرۆک و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنە کۆبوونەوە.
راشیدهگهیهنن ، لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم ئەو نووسراوانەی ئاراستەی لێژنەکەیان کرابوو تاوتوێکران و وەڵامی پێویستیان درایەوە، پاشان گفتۆگۆ لەسەر تەواوی ئەو خاڵانە کرا کە پێویستە لە پلانی ستراتیژی لێژنەی شەهیدان دابنرێت و هەموو ئەندامان تێبینی و سەرنجەکانی خۆیان لەبارەیەوە خستەڕوو، بڕیاریاندا چەند لێژنەیەکی بچووکراوە دروست بکەن بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی
لێژنەی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لهپهرلهمانى كوردستان ئاماژه بهوهش دهكات كه هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا هەردوو یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان،و زیندانیانی سیاسی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شەهیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمووار بکرێنەوە و کەم و کوڕیەکانیان چارەسەر بکرێن و زیاتر لە خزمەتی کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی دابێت.
لهكۆتادا رایدهگهیهنن تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە فیدباک بەو کارانەی لە ماوەی ڕابردوو لێژنەکە ئەنجامیان داوە و دەرئەنجامەکانی خرانە ڕوو، هاوکات بڕیاریاندا پەیوەندی و هەماهەنگی تەواویان هەبێت بەو وەزارەتانەی کە پەیوەندیدارن بە کاروباری کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، مەسەلەی ئاسانکاری خوێندنی کوڕ و کچی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی بەشێکیتری کۆبوونەوەکە بوو
راشیدهگهیهنن لهكۆبوونهوهكهدا بریاریانداوه كهبە ڕاپۆرتێک سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکەنەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.