بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ئاماده‌بوونی نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى عێراق ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێڕاقییه‌كان دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ تایبه‌ته به پرۆسه‌ی چاكسازی حكوومه‌ت و پرسی بەردەوامى خۆپیشاندانەکان و هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانیش تاوتوێ دەکرێن.
هه‌روه‌ها بڕیاره جینین بیلاسخارت نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى عێراق لە دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەشداربێت.
جێی ئاماژه‌پێدانه پێشووتر یونامی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی عێراق و هه‌روه‌ها داواكاری و خواستی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی، پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش به حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه سیاسیه‌كان كردبوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.