Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 13:04

مه‌زڵووم کۆبانێ: تورکیا هانی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش ده‌دات

هیوای به‌چه‌كداره‌كانی داعش به‌خشی
کوردستان TV
#7
100%

مه‌زڵووم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات توركیای به‌وه‌تۆمه‌تبار كرد كه‌ هانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌دات كه‌ رێزه‌كانی خۆی رێكبخاته‌وه‌و بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ لێوه‌ی ده‌ركراون.

مه‌زڵووم كۆبانێ، له‌دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ تۆڕی سكای نیوز رایگه‌یاند: مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش گه‌وره‌و جدییه‌،زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ نازانن، به‌ڵام ئه‌مه‌ راستییه‌، چونكه‌ داگیركارییه‌كه‌ی توركیا رووبه‌رێكی ره‌خساندو هیوای به‌چه‌كداره‌كانی داعش به‌خشی و ئه‌و شارانه‌شی كه‌ توركیا چۆته‌ نێوییه‌وه‌، ده‌بێته‌ بنكه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی داعش خۆی رێك بخاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌ توركیای به‌وه‌تۆمه‌تبار كرد كه‌ هانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌دات  كه‌ رێزه‌كانی خۆی رێكبخاته‌وه‌و بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كوردو هاوپه‌یمانان لێوه‌ی ده‌ركراون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.