رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرنال- ی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكی له‌رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه دیمه‌نی راسته‌وخۆیان بینیوه كه چۆن میلیشیاكانی توركیا له‌میانه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر شه‌ڕڤانان، خه‌ڵكی سڤیڵیان كردۆته ئامانج.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكی گواستویه‌تییه‌وه كه له‌گرته ڤیدۆكاندا كه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆیان كردۆته‌وه، چوار حاڵه‌تی تاوانی جه‌نگ له‌لایه‌ن میلیشیاكانی توركیاوه به‌دی ده‌كرێت و گرته‌كان به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێندراون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له‌لایه‌ن میلیشیا پاڵپشتكراوه‌كانی ده‌وڵه‌تێك كه هاوپه‌یمانی ناتۆیه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئه‌لعه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.