جولیان كیوبیك.. چیڕۆكه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی تاكه رزگاربوو له یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین رووداوه‌كانی هه‌وره‌بروسكه.
جولیان كیوبیكی هه‌رزه‌كار رۆژی 24 كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1971 له‌گه‌ڵ دایكی روویان له فڕۆكه‌خانه‌ی لیما كرد له پیرۆ بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 84 سه‌رنشینی تر سواری فڕۆكه ببن له گه‌شتێكی ئاسمانیی دڵته‌زێندا، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هه‌موو سه‌رنشینه‌كان جگه له جولیانی ته‌مه‌ن 17 ساڵ، كه دواتر خۆی له دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن دۆزییه‌وه له ململانێی نێوان مه‌رگ و ژیاندا.
جولیان رۆژێك پێشتر له‌گه‌ڵ دایكی له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشتبوونه پیرۆ بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی باوكی بكه‌ن كه له وێستگه‌ی تۆژینه‌وه‌كان له ئه‌مازۆن كاری ده‌كرد
جولیان كیوبیك به خه‌یاڵیدا نه‌ده‌هات كه ئه‌م گه‌شته ئاسمانییه له شاری بۆكالبای پیرۆ ببێته هۆی گۆڕینی سه‌رله‌به‌ری ژیانی، چونكه كاتێك فڕۆكه‌كه چووه ئاسمان به ده‌یان سه‌رنشینه‌وه ههورهبروسكهیهكی ترسناك بووه هۆی تێكشكانی فڕۆكه‌كه به ته‌واوی و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی بۆ نێو دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن.
جولیان رووداوه‌كانی ئه‌م گه‌شته دڵته‌زێنه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: ”هه‌موومان له‌نێو فڕۆكه‌كه تۆقیبووین به‌جۆرێك توانای قسه‌كردنمان نه‌مابوو، هیچ كه‌سێك هیچی پێنه‌ده‌كرا جگه له هاواركردن، كاتێك دایكم سه‌یری كردم به ده‌نگێكی نزم گوتی، ئه‌مه كۆتاییه! ئه‌مه‌ش دوا وشه بوو كه لێی ببیستم“.
ده‌نگی هات و هاواری نێو فڕۆكه‌كه دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی بوو به بێده‌نگییه‌كی ته‌واو، جولیان جگه له ده‌نگی به‌هێزی با هیچی تری نه‌ده‌بیست و، خۆی له نێو دارستانه‌كانی ئه‌مازۆندا دۆزییه‌وه و، زانی كه تاكه كه‌سه رزگاری بووه له‌م رووداوه، هه‌رچه‌نده فڕۆكه‌كه له به‌رزایی زیاتر له دوو میل كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی.
جولیان له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی له ساڵی 2012 ده‌ڵێت، ”دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه راسته‌وخۆ له هۆش خۆم چووم، بۆ رۆژی دوایی خۆم له نێو دارستانه‌كان دۆزییه‌وه و زانیم چه‌ند به‌خت یاوه‌رم بووه، چونكه تاكه رزگاربووی ئه‌م رووداوه بووم“.
جولیان ئه‌وكات له بارێكی باش‌دا نه‌بوو، چونكه ئێسكی جومگه‌ی شانی شكابوو، برینی قووڵی له هه‌ردوو باڵ و پێیه‌كانیدا هه‌بوو، كه ببووه هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانێت رێ بكات، بۆیه ئه‌م هه‌رزه‌كاره هه‌ستی به‌ته‌نیایی و ونبوون ده‌كرد و شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆی له ژیانی دارستانه‌كاندا نه‌بوو، ئه‌وه نه‌بێت كه پێشتر له زاری دایك و باوكییه‌وه بیستبووی.
جولیان چه‌ند شه‌و و رۆژێكی درێژی له‌نێو دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن به‌سه‌ربرد، به‌رگه‌ی ئێش و ئازاره‌كانی گرت و زۆر به‌پێ رۆیشت تا چه‌ند پیاوێك له ناو دارستان دۆزییانه‌وه و گواستیانه‌وه بۆ نزیكترین نه‌خۆشخانه.
جۆلیان ده‌ڵێت، هه‌ستم به ئازاری زۆر ده‌كرد بۆیه له رۆژی ده‌یه‌م له‌به‌ر ماندووبوون له هۆش خۆم چووم و به‌ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه به‌ئاگا هاتمه‌وه كه منیان گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، ئه‌وكات ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه وه‌ك ده‌نگی فریشته‌كان هاته به‌رگوێم.
له كۆتاییدا جۆلیان كیوبیك ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه‌ی تێپه‌ڕاند و له‌ئێستادا له ئه‌ڵمانیا ژیانێكی ئارام ده‌ژیی، دوای ئه‌وه‌ی به تاكه رزگاربووی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی پیرۆ دانرا و، ناوی چووه نێو كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، به‌وه‌ی تاكه رزگاربووی مه‌ترسیدارترین رووداوه‌كانی فڕۆكه‌وانییه، كه به‌هۆی هه‌وره‌بروسكه‌وه تێكشكاوه.
سه‌رچاوه / Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.