شه‌وی رابردوو (د.ئیبراهیم محمد ،ناسراو به دكتۆر هه‌ڤاڵ) له وڵاتی به‌ریتانیاوه به‌گه‌شتێكی 63ڕۆژه به پایسكل گه‌یشته‌وه هه‌ولێر .
دوای گه‌یشتنی بۆ شاری هه‌ولێر راسته‌وخۆ سه‌ردانی مۆزخانه‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێری كرد وه‌ك هێمایه‌ك پایسكله‌كه‌ی كرده دیاری خه‌ڵكی هه‌ولێر تاكو نه‌وه دوای نه‌وه ببینن، له مێزێكی یادگاریدا پێشكه‌شی مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ی كرد.
د.ئیبراهیم محمد ،ناسراو به دكتۆر هه‌ڤاڵ له ئاماده‌یی كوردستان خوێندوویه‌تی و كۆلێژی پزیشكی گشتی له به‌غدا ته‌واوكردووه. له ساڵی ١٩٨٦ تا ١٩٩٠ پێشمه‌رگه و دكتۆری شۆرش بووه و ئێستاش دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه.
شایانی باسه تیمی پایسكل سواری هه‌ڵۆ به پایسكل یاوه‌ری دكتۆریان كرد.
فۆتۆ: دیار ئیبراهیم
كوردستان تیڤی /كامران




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.