ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بانكی رافیده‌ین رایگه‌یاند كه له رێگای لقی بانكه‌كانیان له به‌غداو پارێزگاكانی دیكه، به‌رده‌وامن له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی بانكه‌كه له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: بانك پاره‌ی پێویستی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان و توێژه‌كانی دیكه له‌به‌رده‌ستدایه‌و بڕه پاره‌یه‌كی زۆریش بۆ لقی بانكه‌كان ته‌رخان كراوه.
هه‌روه‌ها بانكه‌كه داوای له فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان كردووه سه‌ردانی لقه‌كانیان بكه‌ن و هه‌ركاتێك بیانه‌وێ ده‌توانن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.