شاری سلێمانی له ساڵی ١٧٨٤ له‌لایه‌ن ئیبراھیم پاشای بابان ه‌وه دروست كراوه. ئیبراھیم پاشا شاره‌كه‌ی به ناوی باوكییه‌وه، سلێمان پاشا، ناوناوه. سلێمانی جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێته پایته‌ختی میرنشینی بابان، له‌ھه‌مان كاتدا ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچه‌كه.
زاراوه‌ی سۆرانی له ناوچه‌كه‌دا په‌ره ده‌ستێنێ و ده‌بێته زمانی خوێندن و نووسین به جۆرێك كه زاراوه‌ی سۆرانی له ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و كه‌مبوون و نه‌مان ده‌چێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان له‌ساڵی ١٨٥١ وه له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جه‌نگی جیھانی یه‌كه‌م، شاری سلێمانی ده‌خرێته سه‌ر كۆماری ئێراقی ئه‌مڕۆ.
له ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حموود بووه. شاری سلێمانی جگه له‌وه‌ی لانكه‌ی ڕۆشنبیر و تێكۆشه‌ران بووه، مه‌ڵبه‌ندی ھه‌ڵگیرسانی چه‌ندان شۆڕش و ڕاپه‌ڕینیش بووه له مێژووی كوردستاندا. به‌پێی ڕۆژنامه‌ی ژین له ساڵی ١٩٥٥ پانی ڕووی شاری سلێمانی ٢٠ ملیۆن و ٢٥٠ ھه‌زار مه‌تره و ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته ٦٠ ھه‌زار كه‌س و نزیكه‌ی ٧ ھه‌زار خانووی تیادایه.
له شه‌ش گه‌ڕه‌كی سه‌ره‌كی پێكھاتووه ئه‌وانیش كانی ئاسكان، گۆیژه، مه‌ڵكه‌ندی، سه‌رشه‌قام، چوارباخ، ده‌رگه‌زێن گه‌ڕه‌كی جووله‌كانی جارانیش كه ئێستا خراوه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام.
شاری سلێمانی ده‌كه‌وێته نێوان هێڵی پانی (34–36) پله له‌سه‌ر هێڵی كهمهرو هێڵی درێژی (45–46) پله له رۆژهه‌ڵاتی هێڵی گرینویجی گۆی زه‌وییه‌وه، واته ده‌كه‌وێته باشوری رۆژئاوای كیشوه‌ری ئاسیا‌و باكوری خۆرهه‌ڵاتی كوردستانی عیراقه‌وه.
سلێمانی له باكوری خۆرهه‌ڵاته‌وه به زینجیره شاخی ئه‌زمڕ كه (1702م) و گۆیژه (1524م) به‌رزن و قه‌یوان ده‌وره‌دراوه، له باشووره‌وه چیای به‌رانان كه (1373م) به‌رزه ده‌وره‌دراوه‌و له رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه ده‌شتی شاره‌زوور ده‌ستپێده‌كات كه درێژییه‌كه‌ی (45كم) و پانییه‌كه‌ی (15كم) له رۆژئاواشه‌وه شاخی تاسڵوجه كه (911م) به‌رزییه‌تی گه‌مارۆی داوه، شاره‌كه‌ش (853م) له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه‌و ئاووهه‌واكه‌ی به ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه كاریگه‌ره‌و له زستاندا سارد‌و باراناوییه‌و هاوینیشی وشك و گه‌رم و بێبارانه، جیاوازییه‌كی زۆریش له‌نێوان پله‌كانی گه‌رمای شه‌و رۆژو وه‌رزه‌كانی ساڵیدا به‌دیده‌كرێت .
هه‌ر به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی چه‌ندین چالاكی هونه‌ری وئه‌ده‌بی ئه‌نجام ده‌ردرێت وه‌كو كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م خوولی پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.