ئومێد ئەحمەد گوتهبێژى وهزارهتى كارهبای ههرێمی كوردستان به ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند ، لە ئێستادا دۆخی كارەبای هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی باشدایە و پێشتر لە دهۆك كێشەی كارەبا هەبوو، ئەویش چارە كراوە بە دابینكردنی ملیۆنێك و200هەزار لیتر گاز، لە ئێستادا و بە تایبەت لەم مانگەدا، رۆژانە 20 سەعات كارەبای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت و تا بتوانین بەردەوام دەبین بەو شێوەیە.
ناوبراو راشیگهیاند ، بەهار و هاوینی ئەمساڵ دۆخی كارەبا لە پار باشتر بوو، كە بۆ زستانی ئەمساڵیش باشتر دەبێت و كارەبای زیاتر بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەوڵەكان بەردەوام دەبین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.