لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێ ییەکان لهپهرلهمانى كوردستان بڵاوی كردووه ، دوابەدوای روودانی رووداوێکی دڵتەزێن لەنێو هێزەکانی پێشمەرگە لەیەکەی 70 ، سەر لەبەیانی رۆژی سێشەممە 12 ى 11 ى 2019 لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێ ییەکان بەسەرپەرشتی پەرلەمانتاران عوسمان سێدەری و شاخەوان رەئوف و نزار مەلاغەفار بە یاوەری ڕاوێژکاری لێژنەکە، لیژنەیەکی بەدواداچوونی پێکهێنا بۆ بەدواداچوون بۆرووداوەکەی نێو هێزەکانی پێشمەرگە لەیەکەی 70 کە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگە
راشیدهگهیهنن لیژنەکە بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی شوێنی رووداوەکەی کرد، بۆ ئەوەی لە نێزیکەوە لە هۆکاری رووداوەکە بکۆڵێتەوە، هەر لەم سەردانەدا لە نێزیکەوە گفتوگۆ لەگەڵ فەرماندە و پێشمەرگەکانی ئەم هێزە کرا بۆ باشتر تێگەیشتن لە هۆکارەکان و بینینی شاهیدەکان، بۆ ئەم مەبەستەش لەماوەیەکی نێزیکدا راپۆرتێک ئامادە دەکرێت و دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.