یه‌كگرتووی خولی ئیسپانیا كاتی یاری لوتكه و كلاسیكۆی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسه‌لۆنا و ریال مه‌درید راگه‌یاند، ئه‌و یاریه ده‌بوایه له‌گه‌ری ده‌یه‌می لالیگا له‌رۆژی بیست‌و شه‌شی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیه‌كانی هه‌رێمی بارسه‌لۆنا له‌به‌رامبه‌ر دادگاییكردنی سه‌رانی ریفراندۆمچی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌و یاریه بۆ هه‌ژده‌ی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو دواخرا
له‌ئێستاشدا یه‌كگرتووی خولی لالیگا بریاریدا ئه‌و یاریه له‌كاتژمێر هه‌شتی ئێواره به‌كاتی ئیسپانیه كه ده‌كاته ده‌ی شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
پێویسته بوترێت یه‌كگرتووی لالیگا هه‌وڵیدا یاریه‌كه له‌كاتێكی زوو به‌رێوه‌بچێت بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌رانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له‌بینینی یاریه‌كه بێبه‌ش نه‌بن، به‌ڵام هه‌وله‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و یاریه‌كه به‌شه‌و ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.