دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆككۆمارى توركیا به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته واشنتۆنى پایته‌ختى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه له‌و باره‌یه‌وه‌ش كۆنگریه‌كى رۆژنامه‌نوسیان بۆ رۆژنامه‌وانان سازكرد له‌و نێوه‌نده‌دا په‌یامنێرى كوردستان تیڤى ره‌حیمى ره‌شیدى دوو پرسیارى ئاراسته‌ى هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكى ئهمهریكاو توركیا كرد و ئه‌وانیش به‌م جۆره وه‌ڵامیان دایه‌وه
پرسیارى په‌یامنێرى كوردستان تیڤى بۆ سه‌رۆكى ئه‌مریكا:

زۆر سپاس به‌رێز سه‌رۆك بۆ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه كردووتن بۆ كوردستان و بۆ پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به داعش.پرسیاره‌كه‌م بۆ به‌رێزتان ئه‌وه‌یه كه كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگه وه‌ك زۆربه‌ی سیناتۆره‌كان گوتیان كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر بێهاوتا و گرنگه. به‌رێزتان به روونی سیاسه‌تتان به‌رامبه‌ر به كورد له ئێستادا چیه ؟
و‌ڵامى ترامپ:
تره‌مپ: زۆر سپاس. من ده‌ڵێم په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر گرنگمان له‌گه‌ڵ كوردانی هه‌ردوو لادا هه‌یه. زۆر به سه‌ركه‌وتوویی له دژی داعش وه‌ستاینه‌وه. ئێمه زۆر سه‌ركه‌وتوو بووین. زۆر به باشی كاره‌كانمان ئه‌نجامدا . كورد زۆر یارمه‌تیان داین و زۆر سه‌ركه‌وتوانه كاره‌كانمان جێبه‌جێ كرد. هه‌وره‌ها ده‌توانم بڵێم كه سه‌د له سه‌د تیرۆرستانی داعشمان ده‌ست به‌سه‌ر كرد، هه‌رچه‌نده من گوتم ئه‌و رێژه‌یه زۆر به‌رزه بۆیه به نیاز بووم له رێژه‌ی له‌سه‌دا نه‌وه‌د و حه‌وت بوه‌ستم. به‌ڵام زۆر كه‌س كه كه‌سانی سه‌ربازی بوون پێیان گوتم بڵێم سه‌دا سه‌د. به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگ و باشمان له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا هه‌بووه و هه‌شمانه و له‌و پهیوهندییانهشمان به‌رده‌وام ده‌بین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه سه‌رۆك ئه‌ردۆغانیش ده‌رباره‌ی كورده‌كان قسه‌ی هه‌بێت، چونكه زۆرێك له كورده‌كان له توركیا ده‌ژین و دڵخۆشن و چاودێری ده‌كرێن. له بواری كه‌رتی خوێندن و ته‌ندرووستی و بواره‌كانی دیكه‌ش چاودێری ده‌كرێن. بۆیه من ده‌ڵێم په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كورده‌كان زۆر باش و گرنگه زۆر سوپاس.
پرسیارى په‌یامنێرى كوردستان تیڤى بۆ سه‌رۆككۆمارى توركیا:
بۆچی ناتوانن گفتوگۆیه‌كی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ كوردانی سوریا بكه‌ن هه‌روه‌ك ئه‌وی له‌گه‌ڵ كوردانی كوردستانی عێراق كردووتانه. ئایا كورد ده‌بنه هاورێتان له داهاتوودا ؟
و‌ڵامى ئه‌ردۆغان:
ئه‌رۆغان: پێوسته به‌ر له هه‌موو شتێك روونكردنه‌وه‌یه‌كی جیاواز له‌باره‌ی دوو بابه‌ته‌وه بده‌م. ئێمه له گه‌ڵ كورد دا هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه به‌ڵكوو ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆرستییه‌كاندا هه‌یه. ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ خوشك و برا كورده‌كانمان له باكووری عێراق نیه و وه‌ك چۆن دڵخۆشین به‌و په‌یوه‌ندییانه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا، به هه‌مان شێوه دڵخۆشین له بوونی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ خوشك و براكانمان له باكووری سوریا.
هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا نیه، له‌و كاته‌ی كه ئه‌سه‌د دانی نه‌نا به‌وه‌ی ناسنامه به كوردانی وڵاته‌كه‌ی بدات ، من ئه‌و كاته به ئه‌سه‌دم گوت كه ئه‌م بڕیاره‌ی هه‌ڵه‌یه و، پێویسته ناسنامه‌یان پێ بدات، به‌ڵام ئه‌و له‌و بابه‌ته‌دا هه‌ڵه‌ی كرد.
دووه‌م بابه‌ت كه زۆر گرنگه و پێوسته بیزانن ئه‌وه‌یه، پارته‌كه‌ی من زیاتر له په‌نجا په‌رله‌مانتاری كوردی هه‌یه كه نه په‌رله‌مانی توركیا و نه ئێمه‌ش كێشه‌مان له‌گه‌ڵ كورد دا نیه، به‌ڵكوو كێشه‌مان له‌گه‌ڵ تیرۆرست دا هه‌یه، بێگومان ئێوه‌ش پشتیوانی له تیرۆرستان ناكه‌ن. هه‌ر چییه‌ك بن و هه‌ر چییه‌ك ده‌بن، پێویسته ئیمه ئه‌و بابه‌ته له یه‌كتری جیا بكه‌ینه‌وه و ته‌نها دژی تیرۆرستان بوه‌ستینه‌وه. چونكه تیرۆرستان ناسنامه و نه‌ژاد و ئاڵایان نیه. ئه‌گه‌ر تیرۆرست بێت تیرۆرسته و پێویسته له دژیان بجه‌نگین. ئه‌گه‌ر له دژیان نه‌جه‌نگین له داهاتوو باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین. سوپاس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.