Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:23

ئاسایشی رۆژئاوا: ئەنجامدەری تەقینەوەکەی قامیشلۆ دەستگیرکرا

ڕۆژی دووشەممە، سێ تەقینەوە لە بازاڕێکی قامشلۆ ڕوویدا
کوردستان TV
#12
100%


ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت،  ئەنجامدەری تەقینەوەکەی قامیشلۆیان دەستگیرکردووە.

ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، کەسێکان بە ناوی ئەحمەد جاسم مستەفا، کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی رۆژی دووشەممەی رابردوومەی قامیشلۆ دەستگیرکردووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو کەسەدا دەستیان بەسەر چەند ئامێرێکدا گرتووە کە لە تەقینەوەکەدا بەکارهاتووە.

شایه‌نی باسه‌ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، سێ تەقینەوە لە بازاڕێکی قامشلۆ ڕوویدا و زیانی بەر چەند بینایەکی دەوروبەری بازاڕەکە گەیاند.

هاوکات بەپێی دواین ئامارەکانی دەستەی تەندروستی قامشلۆ شەش کەس شەهید بوو و 47 کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی سیانیان سەخت بوو.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.