چین جۆره فڕۆكه‌یه‌كی "درۆن" ده‌فرۆشێت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خۆی بڕیار ده‌دات كێ ده‌كوژێ و كێ ناكوژێ!
راپۆرتێكی نوێ رایگه‌یاند، چین فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی له‌جۆری "Blowfish" ده‌فرۆشێت به سوپای چه‌ند وڵاتێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه ده‌توانێت بڕیار بدات كێ ده‌كوژێ و كێ ناكوژێ.
راپۆرته‌كه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌م ئامێره جه‌نگییه بێفڕۆكه‌وانه كه كۆمپانیای "Ziyan"ی چینی به‌رهه‌می ده‌هێنێت، له‌توانایدایه گورزی خۆبه‌خۆ ئه‌نجامبدات له‌ڕێگه‌ی جبه‌خانه‌یه‌ك له گوللـه هاوه‌ن و بۆمباهاوێژ و ره‌گبار .
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، "ئه‌سته‌مه رووبه‌ڕوویان" ببیته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" روونیكرده‌وه، ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه له‌كۆتاییدا ئه‌م فڕۆكانه بگات به‌ده‌ستی هه‌ڵه.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "نیوز دۆت كۆم"، هه‌ندێك له پسپۆڕانی سه‌ربازیی ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، فرۆشتنی ئه‌م "درۆن"انه كه پشت ده‌به‌ستێت به ژیری ده‌ستكرد، ببێته هۆی خوێنڕشتنی زۆر له‌ناوچه بارگرژییه‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی چین، پرۆگرامكراوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بڕیار بدات كێ ده‌كوژێ و كێ ناكوژێ، هه‌روه‌ها كۆنترۆڵی ته‌واوی خۆبه‌خۆی هه‌یه و، له‌توانایدایه گورزی كوشنده و ئاراسته‌كراو بوه‌شێنێت.
ئیسپه‌ر، گوتی، "حكوومه‌تی چین به‌كردار ده‌ستیكردووه به هه‌نارده‌كردنی هه‌ندێك له فڕۆكه سه‌ربازییه زۆر پێشكه‌وتووه‌كان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.