وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی دژ بە ڕێکخراوی داعش کرد چەکدارە بیانییەکانی ڕێکخراوی داعش وەربگرنەوە و ههروهها یارمەتی عێراق بدەن لە دووبارە بنیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری عێراق و سوریا کە بەهۆی جەنگەوە زیانێکی زۆرییان بەرکەوتووە.
لەمیانەی دەستپێکی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتییەکە مایك پۆمپیۆ لە لێدوانێکدا رایگهیاند: پێویستە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی دژ بە داعش، هەزاران چەکداری دەستبەسەرکراوی بیانی تیرۆریست وەربگرنەوە و لەسەر ئەو کارە خراپانەی ئەنجامیان داوه، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکەن.
جێی ئاماژەیە هێشتا نزیکەی 10 هەزار چەکداری داعش و هەزاران کەس لە خێزانەکانیان لە کەمپەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریادا دەستبەسەر کراون و كه هێزهكانی سووریا دیموكرات ههسهده پاسەوانیی ئهم كهمپانه دەکەن.
واشنتؤن گوشار دەخاتە سەر وڵاتانی ئەوروپا تاوەکو هاوڵاتیەکانیان وەربگرنەوە بەڵام تا ئێستا ئەوروپا ئەو کارەی نەکردووە.
پۆمپیۆ داواشی لە هاوپەیمانان کرد یارمەتی پێشکەش بکەن لە دووبارە گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان و دووبارە بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری عێراق و کار ئاسانیکردن بۆ گەڕانەوەی ملیۆنان پەنابەر.
ئاماژی بهوهشكرد كه دەبێت ئەم جۆرە یارمەتییانە پێشکەش بە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاش بکرێن.
گوتیشی نیگەرانییەکی زۆر هەیە لە هەڕەشەکانی ڕێکخراوی داعش لە دەرەوەی عێراق و سوریا و پێویستە لەسەر هاوپەیمانێتی سەنگیش بخاتە سەر ناوچەی ڕۆژئاوای ئەفریقا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.