گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق هۆشداری بە پەڕلەمان و حكومەت دەدات لە دەستی بەدەستی كردن بە خۆپیشاندەران و جەختدەكاتەوە، تا ئێستا داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ نەكراوە.
ئەحمەد سافی، نوێنەری ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكان لە عیراق لە گوتاری هەینیدا بەیاننامەیەكی پێنج خاڵی خوێندەوە و ڕایگەیاند: مەرجەعیەت سەركۆنەی هەر دەستدرێژییەك دەكات بكرێتە سەر خۆپیشاندەران و لەگەڵ ئەوەشدا نابێت خۆپیشاندەران زیان بە دامەزراوەكانی دەوڵەت بگەیەنن و دەبێت بە شێوەیەكی مەدەنییانە خۆپیشاندان بكەن.
ڕاشیگەیاند: پێویستە یاسایەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دابنرێت و دەبێت گۆڕانكاری لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا بكرێت.
گوتیشی: تا ئێستا هیچ داواكارییەكی خۆپیشاندەران جێبەجێ نەكراوە، لەكاتێكدا ئەوان شەڕ بۆ چاكسازی دەكەن، بۆیە قبوڵی ناكەین حكومەت داواكاری خۆپیشاندەران پشتگوێ بخات.
سافی جەختیشی كردەوە كە خۆپیشاندەران هیچ ڕێگەیەكیان نەدۆزیوەتەوە بۆ ڕزگاربووون لە گەندەڵی جگە لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان.
هاوكات به تووندی هۆشداری دا كه دەستێوەردانی دەرەكی نهكهن كه ئامانجی خۆپیشاندانەكان بۆ نیازی خۆیان بهكاربێنن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.