ئهمرۆ ههینى خۆپیشاندان له بەغدا بهرێوهچوو و بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران، دوو خۆپیشاندەر کوژران و لانیکەم 40 کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوە ئەمنی و پزیشکییەکانی بەغدا بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ ههینى لە گۆڕەپانی ئەلخەلانی لە ناوەڕاستی بەغدا پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران روویداوەو هێزەکان هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی خەلانی لە نزیک گۆڕەپانی تەحریر بەمەبەستی گەیشتن بە گۆڕەپانی تەحریر.
دوای هێرشی ئەو هێزانە پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویداوە و دوو کەس کوژراون و لانیکەم 40 کەسی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لە 20 رۆژە خۆپیشاندانەکان لە بەغدا دەستیان پێکردووەتەوە و شەقامەکان پڕن لە خۆپیشاندەران، رۆژانە رووبەڕووبوونەوە و پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روودەدات و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 300 خۆپیشاندەر کوژراون و بەهەزاران خۆپیشاندەری دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.