ئەمڕۆ هەینی، نوێنەری عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق دوایین پەیامی سیستانی لەسەر خۆپیشاندانەكانی عێراق ئاشكراكردو رایگەیاند،"پێویستە گۆڕانكاری لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بكرێت".
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەحمەد ئەلسافی، نوێنەری مەرجەعیەتی گشتی شیعەكان لە عێراق لە وتاری هەینیدا رایگەیاند،"مەرجەعیەت سەركۆنەی هەر دەستدرێژییەك دەكات كە بكرێتە سەر خۆپیشاندەران".
ئەحمەد ئەلسافی وتیشی،"پێویستە گۆڕانكاری لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بكرێت و لێپێچینەوە لە گەندەڵكاران بكرێت، چونكە دۆخەكە گەیشتوەتە سنورێت كە بەرگەی ناگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد" ئاڵۆزیەكانی وڵات بەهۆی رێككەوتنە سیاسیەكان لەسەر بنەمای دابەشكردنی دەسەڵات و خێر و بێری وڵات لە زیادبوندایە و هۆشداری دەدەین لە بونی وڵات بە مەیدانی ململانێ لە ئەنجامی دەستوەردانە دەرەكیەكان".
ئەلسافی راشیگەیاند "پەلەكردن لە بریاردان لەسەر یاسایەكی دادپەرورانە بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردن، متمانەی هاونیشتیمانیان سەرلەنوێ دروستدەكاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.