وڵاتی فنلەندا بڕیاریدا دووبارە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا بکاتەوە و پەرە بە بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بدات، ئەوەش دوای 30 سال لە پچڕانی پەیوەندییەکان دێت.
ڤیسا هاکینین، باڵیۆزی نوێی فنلەندا لە بەغدا رایگەیاند؛ بەهۆی شەڕی کەنداوەوە لە سەرەتای ساڵی 1991، وڵاتەکەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ عێراق هەڵپەسارد، بەڵام ئێستا دووبارە لەرێگەی کردنەوەی باڵیۆزخانەکەیانەوە دەیانەوێت پەرە بە پەیوەندییەکانیان بدەنەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی باڵیۆزخانەی فنلەنداش، لەرێگەی تیمێکی دیپلۆماسییەوە سەرەتا دەست بەکارەکانیان دەکەن و بارەگای باڵیۆزخانەکەش لە هەمان ئەو باڵەخانەیەدا دەبێت کە باڵیۆزخانەی سویدی تێدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.