به‌هۆی گرانبوون و دیاری كردنی رێژه‌یه‌كی دیاریكراو له به‌نزین بۆ هاووڵاتیان، له چه‌ندین پارێزگای ئێران خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو و له چه‌ند پارێزگایه‌كیش گرژی و ئاڵۆزی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا.
به پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی شه‌وی رابردوو له هه‌ر یه‌ك له شاره‌كانی، ئه‌هواز، مه‌شهه‌د، سیرجان، گه‌چساران، ئابادان، خوڕه‌مشار و شارۆچكه‌ی ساڵحییه‌ی سه‌ر به تارانی پایته‌خت، خۆپیشاندان له دژی گرانبوون و هه‌روه‌ها دیاری كردنی رێژه‌یه‌كی دیاریكراو له به‌نزین بۆ هاووڵاتیان به‌ڕێوه‌چووه.
به پێی زانیارییه‌كانیش له شاری سیرجان ئاڵۆزی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویداوه و به هۆیه‌وه خۆپیشانده‌رێك كوژراوه و چه‌ندین خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بریندار بوونه.
هه‌روه‌ها له ئه‌هوازیش به‌هۆی پێكدادانی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ندین خۆپیشانده‌ر بریندار بوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.