لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ شه‌ممه 16 ى 11 ى 2019 بڵاوی كرده‌وه كه له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه په‌ستۆی سیبیریا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێشبینى ده‌كرێت پله‌كانى گه‌رما نزم ببنه‌وه به (3- 5 ) پله
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیدهگهێنێت پله‌كانى گه‌رم نزم ده‌بنه‌وه به‌تایبه‌تى له‌ناوچه شاخاوییه‌كان سنورییه‌كان ده‌گاته ژێر سفر
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان بڵاویشی كردووه‌ته‌وه كه خێرایی با له‌هه‌ندێ كات و شوێندا چاڵاك ده‌بێت بۆ سه‌رووی 35 كم /س ، به‌تایبه‌تى لهشارهكانى سلێمانى و ناوچه‌كانى گه‌رمیاندا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.