له یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ و له كلاسیكۆی گه‌ردوون، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین له یاریگای شا سعود له ڕیازی پایته‌ختی سعودیه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه له ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به یاریه‌كه كرد‌و یه‌كێك له هێرشه‌كانی به‌ڕازیل له خوله‌كی نۆ لێدانێكی سزای لێكهوتهوه، به‌ڵام یاریزان گابریێل خیسۆس له جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و تۆپه‌كه‌ی به ته‌نیشت ستوون هه‌ڵدایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌رژه‌نتینیه‌كان هه‌وڵیاندا خۆیان بگه‌یه‌ننه گۆڵی سه‌ماكارانی سامباو هێرشێكی تانگۆ بووه هۆی لێدانی سزا‌و له جێبه‌جێكردنیدا، لیۆنێل مێسی كاپتن و گۆڵكارو ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتین گۆڵێكی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له خوله‌كی چوارده تۆماركرد
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش هێرشه‌كانی هه‌ردوولا بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام ئه‌نجامی یاری تا كۆتایی وه‌ك خۆی مایه‌وه‌و ئه‌رژنتین به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی له یاری كلاسیكۆی گه‌ردوون به‌ده‌ستهێنا
دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریه‌كی دۆستانه‌دا ئه‌رژه‌نتین ڕووبه‌ڕووی ئۆرگوای ده‌بێته‌وه‌و بۆ ڕۆژی دواتر‌و له یاریه‌كی دۆستانه‌ی دیكه‌دا، به‌ڕازیل یاری له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.