له‌میانی یاریه‌كانی پاڵاوتنی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست بۆ تۆپی پێ و له گڕوپی ده‌یه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی فنله‌ندا به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی لیشتنشتاینی میوانی برده‌وه‌و گه‌یشتنی بۆ كۆتاییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه مسۆگه‌ركرد
یاریزانانی فنله‌ندا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی میوانه‌كه‌یان بوونه‌وه‌و له خوله‌كی بیستویه‌كدا، یاریزان جایس تۆمینان گۆڵێكی بۆ فنله‌ندا تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به‌كۆتاهات، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شهستوچواردا، یاریزان تیمۆ پوكی گۆڵی دووه‌می میوانداره‌كانی به لێدانی سزا به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی حهقتاوپێنجیشدا، هه‌مان یاریزان ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆماركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی فنله‌ندا له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی ده‌یه‌می پاڵاوتنه‌كان بۆ هه‌ژده خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ گه‌یشتنی بۆ كۆتاییه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست به شێوه‌ی پێشوه‌خت مسۆگه‌ركرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.