له یاریه‌كی دیكه‌ی پاڵاوتنه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست و له گڕوپی شه‌شه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی نۆروێژ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی دوورگه‌كانی فارۆی میوانی برده‌وه
دوای تێپه‌ڕبوونی چوار خوله‌ك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، یاریزان تۆری ڕیجی نیۆسن گۆڵێكی بۆ نۆروێژ تۆماركرد، پاشان یاریزان ئیڤێر فۆسیۆم گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی هه‌شت به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به‌كۆتاهات
له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی نۆرێژو له خوله‌كی شه‌ستودوودا، یاریزان ئه‌لیكسه‌نده‌ر سۆرلوت گۆڵی سێیه‌می نۆروێژیه‌كانی تۆماركرد، هێنده‌ی نه‌بردو سێ خوله‌ك دواتر، هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی نۆروێژ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی شه‌شه‌م بۆ چوارده خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی دوورگه‌كانی فارۆش له پله‌ی شه‌شه‌م و كۆتایی ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه له سێ خاڵ وه‌ستا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.