دادگایه‌كی ئیسپانیا پێشنیازی ئه‌نجامدانی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڤیاریال و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌تكرده‌وه
ئه‌م یاریه له‌میانی هه‌فته‌ی شازده‌می خولی ئیسپانیا دایه‌و به پێشنیازی یه‌كگرتووی لالیگا ده‌بوایه له هه‌شتی مانگی داهاتوو له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هه‌رزوو پێشنیازه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و دواتر دادگای مه‌درید به ته‌واوی ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌م بیرۆكه‌یه داخست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، یه‌كگرتووی لالیگا ڕایگه‌یاند، له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند یاریه‌كی خوله‌كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنێك كه به‌رپرسانی لالیگا له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ خولی ئیسپانیا له ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی پازده ساڵ واژوویان كردووه، له وه‌رزی ڕابردووش‌دا یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆناو جیرۆنای له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا ڕه‌تكرده‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.