گورچیله ئه‌ندامێكی گرنگی جه‌سته‌ی مرۆڤه و چه‌ندین ئه‌رك جێبه‌جێ ده‌كات، رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له رزگاركردنی جه‌سته له ژه‌هره‌كان و راگرتنی هاوسه‌نگیی ئاستی خوێیه‌كان له خوێن و، به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنه‌كان.
ده‌شێ گرتنه‌به‌ری هه‌ندێك شێوازی ژیانی ناته‌ندروست، گرفت بۆ گورچیله‌كان دروست بكات، ئه‌مه‌ش چه‌ند ئامۆژگارییه‌كه بۆ خۆ به‌دوورگرتن له‌م شێوازانه:
1. كه‌می ئاو
ئه‌ركی سه‌ره‌كیی گورچیله بریتییه له رزگاركردنی جه‌سته له ژه‌هره‌كان، كاتێكیش كه رۆژانه بڕێكی باش له ئاو نه‌خۆینه‌وه، گورچیله‌كان وشك ده‌بن و تێكڕای گه‌یشتنی خوێن به گورچیله‌كان داده‌به‌زێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نیشتنی مادده ژه‌هراویه‌كانی نێو جه‌سته له گورچیله‌كان و ئه‌گه‌ری دروستكردنی به‌ردی گورچیله.
2. میز را‌گرتن
كاتێك مرۆڤ بڕێكی زۆر میز بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ راده‌گرێت، ده‌شێ ببێته هۆی گرفتی ته‌ندروستی زۆر، كه یه‌كێك له‌م گرفتانه‌ش سستكردنی كرداری رزگاربوونه له پاشماوه‌كان و مانه‌وه‌ی له گورچیله‌كاندا.
3. زێده‌ڕۆیی له خواردنی خوێ
خوێی چێشت بڕێكی زۆر سۆدیۆمی تێدایه، كاتێك مرۆڤ زێده‌ڕۆیی ده‌كات له خواردنی خۆێ و خواردنی خۆراكه سوێره‌كان، ده‌شێ گورچیله‌كان رووبه‌ڕووی كێشه‌ی رزگاربوون له‌م مادده‌یه ببنه‌وه له جه‌سته‌دا، به‌مه‌ش گوشاری سه‌ربار ده‌كه‌وێته سه‌ر گورچیله‌كان.
4. كافایین
هه‌رچه‌نده قاوه سوودی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی، به‌ڵام زێده‌ڕۆیی له خواردنه‌وه‌ی قاوه و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كه كافایینیان تێدایه ده‌شێ ببێته مه‌ترسیی بۆ سه‌ر گورچیله‌كان،
هه‌ر بۆیه واچاكه رۆژانه له 3 كوپ قاوه زیاتر نه‌خۆینه‌وه.
5. ئازارشكێنه‌كان
ئه‌گه‌ر به‌هۆی سه‌رئێشه‌وه بێت یان هه‌ر گرفتێكی ته‌ندروستیی بچووك كه ببێته هۆی ئازار، ئه‌وا پێویسته زێده‌ڕۆیی نه‌كرێت له به‌كارهێنانی ئازارشكێنه‌كان، چونكه به‌كارهێنانیان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كارده‌كاته سه‌ر ئه‌ركی گورچیله‌كان و ده‌بێته ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی گورچیله.
6. پرۆتینه‌كان
له وانه‌یه زێده‌ڕۆیی له خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به پرۆتین به تایبه‌تیش گۆشتی سوور ببێته هۆی فه‌وتانی گورچیله‌كان، بۆیه پسپۆڕان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن میانڕه‌و بین له خواردنی پرۆتینه‌كان، باشتریش وایه په‌نا ببرێته به‌ر پرۆتینه رووه‌كییه‌كان بۆ خۆ به‌دوورگرتن له‌م مه‌ترسییه.
7. شه‌كر
به‌گوێره‌ی پسپۆڕان زێده‌ڕۆیی له خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی شه‌كریان تێدایه، ده‌بێته هۆی په‌ككه‌وتنی گورچیله‌كان و په‌ككه‌وتنی كۆئه‌ندامی میز، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی كۆلایان تێدایه مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی گورچیله زیاد ده‌كات.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.